19ی مانگ یارییەكەیە

سودانی بلیتی یاریی عێراق لە عومان بۆ هاندەران دەكڕێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی دا ئەو بلیتانەی بۆ هاندەرانی عێراق بۆ یاریی بەرامبەر عومان دابینكراوە، سەرجەمیان بكڕدرێنەوە و بە دیاری بە هاندەران بدرێن.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیران باڵیۆزخانەی عێراقی لە عومان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی راسپاردووە سەرجەم ئەو بلیتانە بكڕن، كە بۆ هاندەرانی عێراق دیاریی كراوە، بۆ ئەوەی لە یاریی نێوان عومان و عێراق بەسەر هاندەران بە دیاری دابەش بكرێت.

بڕیارە یاریی عومان و عێراق 19ی ئەم مانگە لە گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت.

دیارنییە چەند هاندەری عێراقی بۆ یارییەكە لە عومان ئامادەدەبن و پرۆسەی گواستنەوەی هاندەرانی عێراقی بۆ ئەم وڵاتە چۆن دەبێت.