كۆمپانیایەكی ئەمریكی كاری تێدا دەكات
هیچ بڕگەیەك لە فۆرمی سەرژمێریی گشتی لانابرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هیچ بیرۆكەیەك نییە بۆ لابردنی هیچ بڕگەیەك لە فۆڕمی سەرژمێریی گشتی.
وتەبێژی وەزارەتەكە عەبدولزەهرە هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، فۆڕمی سەرژمێریی گشتی بەو داڕشتنەی ئێستا هەیە، بڕیاری لەسەردراوە.
هنداوی ئێوارەی دووشەممە بۆ ئاژانسەكە قسەی كردووە و دەڵێت، هیچ بڕگەیەكی ناو فۆڕمەكە لانابرێت.
پێشتر وەزیری پلاندانانی عێراق محەمەد عەلی تەمیم رایگەیاندبوو، زۆر پێویستە لە رۆژانی سەرژمێریی گشتی خانەوادەكان بە تەواوی ئەندامانیانەوە لە ماڵەوەبن، ئاشكراشی كرد وەزارەتەكەیان گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی كردووە، كە پێشەنگی بواری سەرژمێرییە و گرێبەستەكەش بە ئامانجی پاراستنی داتا و ئامارەكانی سەرژمێرییە.
لە ماوەی رابردوو هەندێك لە هاوڵاتیانی عێراق و تەنانەت هەندێك لایەنی سیاسییش داوای لابردنی هەندێك بڕگەی ناو فۆڕمەكەیان كردبوو، بە تایبەتی بابەتی سەرژمێریكردنی پێداویستی و كەلوپەلەكانی ناوماڵ.
بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرژمێریی گشتی بەڕێوەبچێت و قەدەغەی هاتوچۆش دەبێت.
حازر بەدەستبن رۆژانی سەرژمێری پرسیاری پێکەنیناوی دەکرێ
سەرژمێری
هەواڵەکان
یەک پرسیاری ناو فۆڕمی سەرژمێری ناگۆڕدرێت و لەمەودوا کارتی زانیاریش پارەی کاش وەرناگرن
وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیكردەوە
كێن ئەوانەی قەدەغەی هاتوچۆی سەرژمێریی گشتی نایانگرێتەوە؟
رەخنە لە پرسیارەكانی سەرژمێری گیرا
"چەند بەفرگر و مۆبایلتان هەیە؟"
ئەمڕۆ ماڵپەڕەكە كارا دەكرێت