هەڵمەتێكی دیكە دەستیپێكردووە
زیاتر لە 20 هەزار داری دیكە لە هەولێر چێنران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر رایگەیاند، تا دوێنێ زیاتر لە 20 هەزار داری دیكەیان چاندووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردەوە، لە پێناو بایەخدان و زیادکردنى رێژەى سەوزایی لە دوورگەی ناوەندی و شەقام و شوستەکانى هەولێرى پایتەخت، لەلایەن تیمەکانى ئەندازەى پارک و باخچەکانەوە، لە ماوەى مانگى رابردوو تا دوێنێ، لە چوارچێوەى هەڵمەتێکدا زیاتر لە 20 هەزار داریان لە ناوەڕاستی دوورگەی ناوەندی و هەردوو لای شەقامى خزمەتگوزاریى 120 مەترى خێراى هەولێر بە درێژای 17 کیلۆمەتر چاندووە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، لەلایەن تیمەکانى ئەندازەى پارکەکانەوە، بە هەماهەنگى ریکخراوى ئاڤیارى ژینگەیی و لایەنە ژینگەییەکان، هەڵمەتێكی دیكەیان دەستپێكردووە و ئەمجارە 230 دارى دیكە لە گەڕەکی مامۆستایانى شارى هەولێر دەچێنن.
بە گوێرەی ئاماری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە سەنتەری هەولێر 450 پارک و باخچە هەن، پلانی بەڕێوەبەرایەتییەكەش ئەوەبوو تا كۆتایی ئەمساڵ 100 هەزار دار لە هەولێر بچێنن.
هەروەها پێشتر رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بە 964ی راگەیاندوو، پلانی ئەوان ئەوەیە رێژەی سەوزایی لە هەولێر بگەیەننە 30%.
هەولێر داوادەکات ژینگە و سەوزاییەکی بخرێنە نەخشەدانانی ئاوەدانی
رێژەی سەوزایی
قۆناغی یەکەمە
زیاتر لە 300 نەمام لە شەقامێكی 60 مەتریی فەرمانبەرانی هەولێر چێندران
بە چاندنی 700 نەمام و سەوزکردنی قەزاکە
ژمارەیەک گەنج دەیانەوێت خورماتوو لە بیابانبوون بپارێزن
100 هەزار گوڵ دەچێندرێن
"رێژەی سەوزایی لە دهۆك زیاترە لە 13%"
ئامانجیانە سنووری سەوزایی پێ زیاد بکەن