"سەرچاوەی بۆنەکە کارگەکانی عەربەتن"

باران بووە فریادڕەسی شارەزوور و نەیهێشت بۆنە ناخۆشەکە زیاتر بڵاوبێتەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

چەند رۆژێکە بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی ناوچەی شارەزووری هەراسان کردووە، بەڵام خوا کردی، باران باری و رەوشەکە تاڕادەیەک ئاسایی بووەتەوە.

رزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور بە 964ـی وت، “دوای گەڕان و بەدواداچوونێکی زۆر بۆمان دەرکەوت کە ساڵانی پێشووش هەمان بۆن رووی لە شارەزوور کردووە و سەرچاوەکەشی ئەو کارگانەیە کە لە سنووری ناحیەی عەربەتن”.

“پارێزگاری سلێمانی و دادگا و ژینگە و بەرپرسانی عەربەتمان لەو حاڵەتە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تائێستا کارگەیەکی دیاریکراو دەستنیشان نەکراوە بەوەی کە سەرچاوەی بۆنەکە بێت”، رزگار غەفور وای وت.

هەربەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو بۆنەوە، منداڵێک تووشی حەساسیەت بووە و کەسوکارەکەی دەڵێن سکاڵا تۆماردەکەن.

زانا جەلال، باوکی منداڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “منداڵەکەم تووشی حەساسیەت بووە و چەند جارێک سەردانی پزیشکمان کردووە و پێیوتووین لە بۆنی تیژ بیپارێزن، لە رۆژانی رابردووشدا بەهۆی ئەو بۆنەوە، باری تەندروستی خراپتر بووە، بۆیە سکاڵا لەسەر ئەو کارگەیە تۆمار دەکەم  کە بۆنەکەی بڵاوکردووەتەوە”.

سەبارەت بەو پرسە، 964 پەیوەندی کرد بە سامان سابیر بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور، ئەو وتی، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنەکەوە شەوی رابردوو چەند کەسێک هاتوونەتە نەخۆشخانەکەمان، کە بەشێکیان هەناسەیان توند ببوو و چارەسەری پێویستمان بۆکردن”.

“خودا رەحمی کرد ئەمڕۆ بارانەکە باری و نەیهێشت بۆنەکە تەواو بڵاوببێتەوە و هاوڵاتیانی زیاتر نارەحەت بکات”، سامان سابیر وای وت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تانکی سەربان بشۆن، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاو هەڵدەک...

تانکی سەربان بشۆن، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاو هەڵدەکاتەوە

هاوڵاتیانی شارەزوور دەتوان بەبێ خەمی ئاوی بەلوعە بەکا...

هاوڵاتیانی شارەزوور دەتوان بەبێ خەمی ئاوی بەلوعە بەکاربێنن