رێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ

کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی وێنەی ئەو کەسانە دەگرن پشتێنیان نەبەستوە

+964

ژووری هەوال

کامێراکانی سەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ کارەکانیان تەواو بووە و چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتن بۆ کەوتنەکاریان.

عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، ئێستا کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی سەر رێگای سلێمانی- چەمچەماڵ کارکردن تێیاندا تەواو بووە و ئامادەن، تەنیا چاوەڕوانی لیژنەیەکن لە وەزارەتی ناوخۆوە سەردانیان بکەن و بخرێنەکار.

باسی لەوەش کرد، کامێراکان لە رێگەی ئەو لیژنەیەی وەزارەتی ناوخۆ دەخرێنەکار و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێت.

عەمید ئاسۆ ئەوەشی باسکرد، کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی وێنەی ئەو شۆفێرانەش دەگرن کە مۆبایل بەکاردەهێنن و پشتێنی سەلامەتی نابەستن، بەڵام تا ئێستا هیچ سزایەکیان لەسەر دانەناوە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو دەڵێت: لە سلێمانی تەنیا لە رێگەی مەفرەزەکانەوە لێپێچینەوە دەکەن و سزای ئەو شۆفێرانە دەدەن کە مۆبایل بەکاردەهێنن و پشتێنی سەلامەتی نابەستن”.

شەقامێکی رانیە بەهۆی تاریکییەوە زۆرترین رووداوی هاتوچ...

شەقامێکی رانیە بەهۆی تاریکییەوە زۆرترین رووداوی هاتوچۆ لێی روودەدات