کۆبوونەوەی نائاساییە

سودانی پێش هاتنە هەرێمی کوردستان بۆ حلی ئیسرائیل دەچێتە ریاز

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و لە ریازی پایتەختی سعودییە کۆدەکاتەوە، عێراقیش بەشداریی دەکات، کۆبوونەوەکە کە لە ئاستی باڵادا بەرێوەدەچێ وەک هەنگاوێکی دپلۆماسی سەیری دەکرێ.

ئەوە لە کاتێکدا هەر دوێنێ شەممە، سودانی لە رێورەسمێکدا لە بەغدا، داوای راگرتنی هێرشی ئیسرائیلی دژ بە فەڵەستینییەکان و لوبنانییەکان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزاری بۆ لوتکە هاوبەشەکە کارەکانی دەستپێدەکات، سبەی دووشەممە لە ئاستی سەرۆک وەزیران، عێراق بەشداری تێدا دەکات، شرۆڤەکاران دەڵێن، هەوڵێکی دیپلۆماسییە بۆ راگرتنی هێرشی ئیسرائیل لەسەر غەزە و ژمارەیەک ناوچەی لوبنان.

فادی شەمەری، راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، لە لوتکەکەدا عێراق بە هەڵوێستێکی روون دەردەکەوێ کە پاڵپشتی لە راگرتنی توندوتیژی تاوانکاری بەرامبەر فەڵەستینی و گەلانی لوبنان دەکات، وەک چۆن جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی خەڵکی سیڤیل دەکاتەوە.

لەبارەی هاوکاری فریاگوزاری وتوویەتی، جگە لەوەش حکومەت هەوڵی فریاگوزاری بەپەلە دەدات بۆ یارمەتیدانی گەلانی فەڵەستین و لوبنان، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەستدرێژیی ئیسرائیلییەکان، بە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییە بەپەلەکان کە خۆراک و دەرمان و پشتیوانی پزیشکی لەخۆدەگرێت.

بڕیارە دوای گەڕانەوە لە لوتکە نائاساییە، وەک سێیەم سەردانی فەڕمی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان، محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەولێر بکات، بەرپرسانی حکومیی و حیزبی دەبینێ و میدیاکانی نزیک لە حکومەت بڵاویکردووەتەوە، باس لە گرفتە هاوبەشەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکرێ، پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان کە لە 20.1.2024 ئەنجامدرا.

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟

ماڵێکى خانەقینى دەرگایان بەڕووى خێزانێکى پەنابەرى لوب...

ماڵێکى خانەقینى دەرگایان بەڕووى خێزانێکى پەنابەرى لوبنانیدا کردەوە

ئێران لە خاكی عێراقەوە ئیسرائیل مووشەكباران دەكات

ئێران لە خاكی عێراقەوە ئیسرائیل مووشەكباران دەكات

لە ترسى هێرشى ئیسرائیل، بەغدا هانا بۆ ئەمەریکا دەبات

لە ترسى هێرشى ئیسرائیل، بەغدا هانا بۆ ئەمەریکا دەبات