پێنج خولە گەورەكە
ئەمڕۆ خولەكانی ئەوروپا گەرمن و یاریی زۆر بەهێز بەڕێوەدەچن
+964
سۆما حەکیم زادە
سەرەتای هەفتەیە و یارییەکانی خولەكانی ئەوروپا بەردەوامیان هەیە و ئەمڕۆش چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن.
گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە، کوڕانی ئەنچیلۆتی ئەمڕۆ هەر زوو یاری خۆیان ئەنجام دەدەن، کاتژمێر4:00ی دوای نیوەڕؤ لە یارییەکی ئاگریندا ریال مەدرید رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە. ریال ئەرکی قورسە و دەیەوێت كۆتایی بە زنجیرەی شكستەكانی بهێنێت.
هەر ئەمڕؤ کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە، دوو یاری بەیەکەووە لە یەك کاتدا بەڕێوەدەچن، یاری سانت پاولی و بایرن میونشن، هەروەها بۆخوم و بایەرلیڤەرکوزن.
هێشتا یارییەکان بەردەوامیان هەیە و کاتژمێر 8:00 کالیاری رووبەڕووی میلان دەبێتەوە و نیو کاتژمێر دواتر برایتۆن و مانچێستەر سیتی، یارییەکی گەرم دەکەن و سیتی دەیەوێت كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكانی بهێنێت، هەروەها كاتژمێر 11ی شەو بەهێزترین یاری لە نێوان لیڤەرپوول و ئەستۆن ڤێلادا دەكرێت.
لە خولی ئیتالیاش دێربیی تۆرینۆ هەیە، كاتێك یۆڤێنتۆس و تۆرینۆ کاتژمێر 10:45 خولەک یاریی دەکەن. هەروەها لە فەڕەنساش ئانجێ و پاریس سانجێرمان رووبەڕوو دەبنەوە.
هەروەها لە كوردستانی خۆمان و لە هەفتەی یەكەمی خولی نایاب، سەیدسادق بەرامبەر هەولێر یاریی دەكات.
لە كۆتاییشدا لە خولی ئەمریكا، تیپەكەی مێسی، ئینتەر مەیامی بەرامبەر یانەی ئەتلانتا یونایتد یاریی دەكات، بەڵام ئەم یارییەیان كاتژمێر 4ی بەیانییە و ئەگەر تاقەتتان هەیە دەتوانن بەدیارییەوە دانیشن.