بەردەم پارکی شانەدەر

بەرهەمی نزیکەی 100 هەنگەوان دەبرێنە پێشانگایەک لە هەولێر

964+

ژووری هەواڵ

بەرهەمی نزیکەی 100 هەنگەوانی کوردستان دەبرێنە پێشانگایەک لە هەولێر و نمایش دەکرێن، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، دەیانەوێت یارمەتی جوتیاران بدەن بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمەکانیان.

پێشانگاکە ئەمڕۆ چوارشەممە 7.11.2024 لەبەردەم پارکی شانەدەر کرایەوە و بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە هەنگەوانانی پێشانگاکە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە بەشداریان کردووە و جگە لە هەنگوین، کاری دەستی و خواردن و میوە نمایشدەکرێن.

“بە مەبەستی گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، لەگەڵ کۆمەڵگەی هەنگەوانان، پێشانگایەک کرایەوە بۆ بەرهەمی هەنگوینی سروشتی و 100 شوێن بۆ هەنگەوانان ئامادە کراوە”، ئومێد خۆشناو وای وت.

دووەمین فێستیڤاڵی هەنار و هەنگوین لە زاخۆ بەڕێوەچوو

دووەمین فێستیڤاڵی هەنار و هەنگوین لە زاخۆ بەڕێوەچوو