10 رۆژ کاتیان هەیە
کۆمسیۆن تانەی لایەنەکان دەداتە دەستەی دادوەری
964+
ئەحمەد مستەفا
وتەبێژى کۆمیسیۆن دەڵێ، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستەی دادوەریی بەرز دەکەینەوە.
کۆمسیۆنەکە، لیژنەیەکی بۆ ئەو بابەتە پێک هێناوە.
جومانە غەلای، وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق سەبارەت بە راگەیاندی ئەنجامی تانەی لایەنەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024 وتی، کۆمیسیۆن لیژنەیەکى پێکهێناوە و ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو تانەکان بۆ دەستەى دادوەریی بەرز دەکەنەوە.
ئەوەشی وت، دەستەى دادوەریی پێویستى بە 10 رۆژ کارکردن هەیە بۆ یەکلاکردنەوەى تانەکان و دواتر ئەنجومەنى کۆمیسیاران ئەنجامى هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات.
رۆژی 20.10.2024 لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەوکات کۆمسیۆن ماوەی سێ رۆژ کاتی دا بە لایەنەکان ئەگەر نارازین، بە نزیکەی شەش لایەن سکاڵا و گازندەیان هەبوو، پێشکەشی کۆمسیۆن – یان کردووە.
ژمارەی تانەكانی لایەنەكان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن 41 تانە بوو، كە 25 تانەیان لە پارێزگای سلێمانی و 12 تانەیان لە هەولێر و سێ تانە لە دهۆك و تانەیەكیش لە هەڵەبجە تۆماركراون.