پەیوەندى بە "هەژمارى من"ـەوەیە

بانکی بازرگانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەوەی زیاتر چاوی لەسەرە، هاتنە ناو پڕۆژەی هەژماری منە، لەلایەن بانکە عێراقییەکان، رەشید، رافیدەین و تی بی ئای، ئێستا تاکە بانکێک لەوانە، بەم دواییانە گرێبەستی بە بانکی کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەگەڵ پڕۆژەکە واژۆ کردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 7.11.2024، بڕیارە کاربەدەستانی بانکەکە و تیمی هەژماری من لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی وردەکانی بە بانکی کردنی موچە خۆران کۆببنەوە، ئەوەش بە قسەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ژمارەیەک میدیای پارتی.

بانکەکە دەبێت بۆ هەر دە هەزار موچە خۆرێک ئامێرێکی ATM دابنێت، لەکاتێکدا ئێستا لە هەولێر و سلێمانی تەنیا لەبەردەم لقەکانیدا ئەو ئامێرە بوونی هەیە و بانکەکە مامەڵەیەکی فەڕمی و متمانەیی هەیە، چونکە یەدەگی دانراوی هەیە و حکومییە.

پێشتر، بانکی بازرگانی عێراق TBI، لە راگەیەندراوێک لە پێگەی خۆی ئەوەی نووسی، بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و بە پشت بەستن بە رێنماییەکانی، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەبارەت بە پێویستی بەشداری بانکی بازرگانی عێراق لە پڕۆسەی تەوتین کردنی موچەی فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پڕۆژەی هەژماری من گرێبەستیان واژۆ کردووە.

جگە لە بانکی بازرگانی عێراق TBI، هەریەک لە بانکەکانی ئاڕ تی بانک، بانکی جیهان، بانکی بەغدا، بانکی BBAC، بانکی ئیسلامی عێراق، بانکی IDB و بانکی نیشتمانی عێراق بەشداری پڕۆژەی هەژماری من – یان کردووە.

هەژماری من لە نوێترین ئاماریدا رایگەیاندووە، زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و پرۆسەی تۆمارکردنەکەش بەردەوامە، هەروەها 300 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە بە فەرمانبەران و مووچەکانیان لە رێگەی کارتە بانکییەکانەوە وەردەگرن.

‎تاوەکو ئێستا 250 ئەی تی ئێم ‘ئامێری راکێشانی پارە’ لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دانراون و بڕیارە ژمارەی ئەی تی ئێمەکان، زیاتر بکرێن بۆ سەروو 1000 دانە، تا فەرمانبەران بە ئاسانی موچەکانیان وەربگرن.

بانکی TBI یەکەمین کۆمەڵە کارتی موچەخۆرانی رادەستی تیمی

بانکی TBI یەکەمین کۆمەڵە کارتی موچەخۆرانی رادەستی تیمی "هەژماری من" کرد

کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی ...

کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی "هەژماری من" راگەیاند