ناکرێت بە پڕۆژە

قایمقامی دوکان: غاباتە سوتاوەکەمان سەوز دەکەینەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

غاباتەکەی دوکان کە مانگی شەشی ئەمساڵ، چەندجارێک سووتا، قایمقام دەڵێت، ئەو شوێنە هەڵایەکی زۆری لەسەر دروستکرا، زۆر شت وترا کە دەکرێت بە پڕۆژە و بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاردێت، بەڵام ئێستا بە دیزانێکی نوێ سەوزی دەکەینەوە.

ئەوکات، لە شاخی سارا، “نزیکەی دۆنمێك لە پوش و پاوان و 20 دار سنۆبەر سووتان” هەروەک، لە “غاباتی دوکان، نزیکەی 10 دۆنم پوش و پاوان و هەروەها زیاتر لە 60 دار سنۆبەر زیانیان پێ گەیشت”.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی بەرچاوی خەڵکی سنورەکە ئەوەبوو، کە هەڵگیرسانی ئاگرەکان دەستی لە پشتەوە بێت هەر ئەوکات، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ی وت، بە هاوکاری پۆلیسی ناوخۆ و سوود وەرگرتن لە بەڵگە و دیکۆمێنتی کامێراکانی ئاسایش دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن، بگەین بە هەر دەرئەنجامێک دەربارەی دەست هەبوونی خەڵک یان لایەنێک لە رووداوەکە، بێ شەرمکردن دەیخەینەڕوو.

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە پێگەی خۆی، سیروان سەحەد، قایمامی قەزای دوکان دەڵێت، لەگەڵ لێپرسراوانی فەرمانگەکانی شارەوانی پۆلیس و هاتوچۆ تیمەکانی شارەوانیمان بەسەرکردەوە لە غاباتی سەیدسادق، دەستخۆشیم لە سەرۆکی شارەوانی و تیمەکانی کرد کە زۆر لە خۆبردووانە کاردەکەن بۆ سەوز کردنی قەزای دوکان.

شۆفڵ و عادیلە و تیمەکان لەوێن تا خاکەکە بۆ بارانی ئەمساڵ شیل بکەنەوە و ئەو رەشاییەی لە ئەنجامی ئاگرەکە دروست بووە، سیمای نەهێڵن، قایمقام دەڵێت، بەڵێن هاوکاری زیاترم پێدان و چی پێویست بوو بۆم دابینکردن، وە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بە ئامێرەکانیان هاوکاری تیمەکانمان دەکەن.

کارکردنی تیمەکان؛