دیمەنێکی دەرەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژاوای هەولێر کە لە سۆشیاڵ میدیاکەیان بڵاوکراوەتەوە.
زۆرترین حاڵه‌ت "به‌ربوونه‌وه" بووه
رۆژانه زیاتر له 150 حاڵه‌تى كتوپڕ روویان له فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژانه لانیكه‌م 150 حاڵه‌تى كتوپڕ روویان له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر كردووه و له‌ناو ئه‌م حاڵه‌تانه‌شدا زۆرترینیان به‌ربوونه‌وه بووه، كه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌ته.
نه‌خۆشخانه‌كه ئامارى مانگى رابردووى چالاكییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانى راوێژكارى ئێواران و نزیكه‌ى سێ هه‌زاری سه‌ردانى راوێژكارى به‌یانیان كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا هه‌زار و 56 حاڵه‌تى بەربوونەوە، 963 زەبری دەرەكی، 733 هەناو، 711 شکان، 340 چاو، سه‌ردانى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى هاتوچۆش 223 رووداوی (ماتۆڕ) و 213 رووداوی (ئۆتۆمۆبیل) هه‌بووه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه كراون.
ئه‌وه‌ى تایبه‌ت به قوڕگ و لووت و گوێ 150 حاڵه‌ت و هەوکردنی گورچیلە 123
، پێوه‌دانى مار و دووپشک 79، گەستنی سەگ 46، سكچوون و رشانەوە 33 و کارەبا گرتنیش پێنج حاڵه‌ت هه‌بووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌رێگه‌ى خواردنى حه‌ب و ده‌رمانه‌وه زیانیان بەخۆیان گەیاندووه بریتی بوونه له چوار حاڵه‌ت و ئه‌وانه‌شی گولـله‌یان به‌ركه‌وتبوو دوو حاڵه‌ت بوون و 32 حاڵه‌تى مردنیش له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا، له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا هه‌بووه.