پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوە

بۆ قوتابیانی پەروەردەی تایبەت رێکاری نوێ دەرچوو

964+
ئەحمەد مستەفا

پەروەردەی سلێمانی، ژمارەیەک بڕیاری بۆ قوتابخانەکانی دەرکرد و لیژنەی پێکهێنا، هەروەک بڕیاری دا بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەی پزیشکی منداڵانی پەروەردەی تایبەت وەربگیردرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024، عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لەگەڵ بەشی فێرکردنی نائاسایی و هۆبەی پەروەردەی تایبەت کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پەروەردەی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا چەند رێکارێکی نوێ بڕیاریان لێ دراوە بۆ منداڵانی پەروەردەی تایبەت، لەوانە دروستکردنی لیژنە بۆ قوتابخانەکان و کۆکردنەوەی ئاماری منداڵانی پەروەردەی تایبەت، هەروەها وەرگرتنی منداڵانی پەروەردەی تایبەت لە سەرجەم قوتابخانەکاندا بەپێی راپۆرتی لیژنەی پزیشکی.

لە بارەی ئاراستەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، سەبارەت بە دواداچوونیان بۆ لیژنەکانی هەڵسەنگاندنی منداڵانی خاوەن پێداوستی تایبەت لە رووی تەندروستییەوە، لیژنەکە هەنگاو دەگرێتەبەر هەروەک رێنمایی تاقیکرنەوەی تایبەت بۆ منداڵانی پەروەردەی تایبەت سەبارەت بە چۆنێتی دانانی پرسیار و تاقیکردنەوە دەردەکرێن.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەشی فێرکردنی نائاسایی و هۆبەی پەروەردەی تایبەت لە پەروەردەی گشتیی سلێمانی، گرنگی دەستتێوەردانی پێش وەختەیان بۆ منداڵانی پەروەردەی تایبەت پێش وەرگرتنیان لە قوتابخانە دووپات کردووەتەوە، بۆ ئەوەش بڕیاردراوە پێش وەرگرتن رێکارەکانی دۆخی قوتابییەکە رەچاو بکرێ.

پەروەردەی سلێمانی 150 تۆن گەنم دەفرۆشێت

پەروەردەی سلێمانی 150 تۆن گەنم دەفرۆشێت

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کاری بە مامۆستا گرێبەستەک...

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کاری بە مامۆستا گرێبەستەکانە