وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا.
له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستیان پێكردووه
زیاتر له یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى سۆران دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە ئیدارەی سۆران دەستکراوە بە دابەشکرنی نەوتی سپی بۆ قوتابخانەکان، ناوچه شاخاوییه‌كان كه قوتابخانه‌ى لێیه، قۆناغى یه‌كه‌مى دابه‌شكردنه‌كه‌یان ده‌بێت و په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، به‌پێی رێژه‌ى قوتابیدهكان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئەحمەد حەمەدەمین، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران به 964ـى راگەیاند، له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه چەند رۆژێکە دەستیان به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان كردووه.
وتیشی، “ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى له سنوورى ئیداره‌كه‌مان دابه‌ش ده‌كرێت، بریتییه له یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار لیتر و به‌پێی رێژه‌ى قوتابیانیش نه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەش كرد، سەرەتا لەو قوتابخانانه ده‌ستیان پێكردووه. كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه شاخاوییه‌كان.
ئه‌مساڵ، له سنوورى ئیداره‌ى سۆران به قوتابخانه بنه‌ڕه‌تى و باخچه‌ى ساوایان 91 هه‌زار و 356 قوتابی له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا، ده‌خوێنن، به گشتى 110 هەزار مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر روویان لە ناوەندەکانی خوێندن کردووه، له‌ناویاندا زیاتر لە هه‌شت هەزار مامۆستا وانە دەڵێنەوە و كۆى گشتى ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخاکانیش له‌سنوورى ئیداره‌كه‌دا بریتییه له 11 هه‌زار و 500 کەس.
دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ وەرگرتنی نەوتی سپی رەتدەکەنەوە
نەوتی سپی
دانیشتووانی ئەو دەڤەرە تا پێنجشەممە مۆڵەتتان هەیە
قۆناغی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی لە وەرتێ دەستیپێکرد
هەولێر
بەنزین لەبری نەوت؛ لە بەنزینخانەیەک هەڵەیەکى مەترسیدار روویدا
هاوڵاتییەک: ئەو 100 لیترە دەبێتە 14 لیتر
لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان کرا بۆ هار خێزانێک 100 لیترە
جێگری پارێزگار: هەفتەی داهاتوو نەوت دێت و دابەشی دەكەین