بۆ كوڕ و كچى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی
زانكۆى ئه‌مریكی له سلێمانى بڕیاری دا خوێندنه خۆڕاییه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى ئه‌مریكی له سلێمانى، بڕیاری دا خوێندنى خۆڕایی بۆ كوڕ و كچى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی ده‌ستپێبكاته‌وه و كارئاسانى ته‌واویشیان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ى خوێندینان به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م بڕیاره‌ى زانكۆكه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆى سه‌رۆكى زانكۆ و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان دراوه، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌هۆى هه‌ندێك گرفته‌وه پڕۆسه‌ى خوێندنیان بۆ ئەو چینە دیاریكراوانە وه‌ستابوو.
ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان به 964ـى راگه‌یاند، خوێندنى ئه‌م توێژه له ژێر رێنمایی دارایی ژماره 23 بووه كه هه‌ر زانكۆ و په‌یمانگه‌یه‌ك پێنح كورسی بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی ته‌رخان بكات.
وتیشی “له ساڵى 2019 كرێى خوێندنى ئه‌م كه‌سوكارانه خه‌رجكراوه و دواى وه‌ستانی بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ، ئێستاش داواى خه‌رجكردنى پاره‌ى ساڵى 2020 و 2021 مان كردووه”.
به قسه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، ئه‌م رێنماییه داراییه كێشه‌ى زۆرى بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان دروست كردبوو، بۆیه خوێندنه‌كه‌یان راگیرابوو.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مڕۆى زانكۆى ئه‌مریكی له سلێمانى بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندنى كوڕ و كچی شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی، سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌یه بۆ سوودگه‌یاندن به‌م كه‌سوكارانه و هیواشی خواست زانكۆ و په‌یمانگاكانى دیكه‌ش هه‌مان بڕیار بده‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان به 964ـى داوه، له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له پێنج هه‌زار 300 كه‌س له كوڕ و كچی شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی له زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمدا ده‌خوێنن.