تا سێشەممەى داهاتوو
وادەى وەرگرتنى پارەى حاجیان درێژکرایەوە
964+
وریا فەتاح
حەج و عومرەى هەرێم، وادەى وەرگرتنى گوژمەى یەکەمى پارەى حاجیانى تا سێشەممەى داهاتوو درێژکردەوە، دەشڵێت: لەدواى ئەوە هەر کەسێک دوا بکەوێت ناوێکى یەدەگ دەخرێتە شوێنەکەى.
دوێنێ وادەى وەرگرتنى گوژمەى یەکەمى پارە لەو کەسانەى ناویان بۆ حەجى ساڵى 2025 گەڕاوەتەوە، تەواو بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان ستوونى، وتەبێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بە 964ـى وت،” لەپێناو بەرژەوەندى گشتى هەموو ئەو هاوڵاتیانەى ناویان بۆ پڕۆسەى حەجى ساڵى 2025 دەرچووە، وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تاوه‌كوو رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته به‌رواری 12/11/2024 درێژ كرایه‌وه”.
جەختیش دەکاتەوە، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات كه ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچووه له زووترین كاتدا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ( زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان ) بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، چونكه واده‌ی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه درێژ ناكرێته‌وه.
پێداویستییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1-هێنانی بڕی (4) چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌یه‌ك یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
2-پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت.
3-هێنانی پاسپۆرت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان
بۆ وەرزى حەجى ساڵى 2025، پێنج هەزار و 120 هاوڵاتى هەرێم مافى بەشداریکردنیان هەیە و دەتوانن حەج بکەن.