داواکارییان هەیە

شۆراو پڕ ئاو بووە؛ بە مەلە ماڵی کچەکەمم رزگار کرد

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دابارینی بارانی بەردەوام و پەنگخواردنەوەی ئاو، لە گەڕەکی شۆراو لە کەرکوک لافاوی هەستاندووە و ئاو چووەتە زیاتر لە 15 ماڵ و یەکێک لە قوتابخانەکان، هەروەک دانیشتووانەکەی لەناو ماڵەکانیان گیریان خواردووە.

یەکێک لەو هاوڵاتییانە قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، ئاو بە جۆرێک لە کۆڵانەکەیان بەزربووەتەوە، خۆی بە مەلەوانی دەرچووە و ماڵی کچەکەشی چوونەتە سەربانی ماڵەکەیان تا رزگایان بووە.

هاوڕێ ئەحمەد، دانیشتووی گەڕەکی شۆراو بە 964ـی وت، هەموو ساڵێک تووشی ئەم بەزمە دەبین، دەبێت حکومەت ئاوەڕۆی سندوقی دروست بکات، بەڵام نایکات، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە چوار ماڵ لە گەڕەکەکە بە زێدەڕۆ دروستکراون، ئەوەش وایکردووە رێڕەوەی دەرچوونی ئاوەکە بگیرێت.

ئەو هاوڵاتییە باسی لەوەش کرد، قوتابخانەی سەرەتایی شۆراو، دوا ئەوەی ساڵی رابردوو ئاو چوو بووە ناوییەوە، ئەمساڵ دەوامی تێدا ناکرێت و داخراوە.

دای مەحمود هاوڵاتییەکی دیکەی کەرکوکە و بە 964ـی وت، “ماڵی کچەکەم لە گەڕەکی شۆراوە و پەیوەندی پێوە کردم بە هانایانەوە بڕۆم، گەیشتمە ناو کۆڵانەکەیان ئۆتۆمبێلەکەم ژێر ئاو کەوت، ناچار بە مەلەکردن دەرچووم و رزگاریانم کرد، سەرجەم ئامێرە کارەبیەکانی ماڵەکەیان سووتاوە، چاوەڕوانی شارەوانیم بێت ئۆتۆمبێلەکەم بۆ راکێشێت لەناو ئاوەکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خەریکە رێگاى سلێمانى بۆ کەرکوک پەکى دەکەوێت

خەریکە رێگاى سلێمانى بۆ کەرکوک پەکى دەکەوێت