بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا وێنە: 964
زانكۆلاینی نێودەوڵەتی
ئەوانی فۆڕمی زانكۆ نێودەوڵەتییەكانیان پڕكردووەتەوە دوو رۆژی دیكە چاوەڕێ بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە دوای دوو رۆژی دیكە ئەنجامی زانكۆلاینی نێودەوڵەتی بۆ قوتابیانی كوردستان رابگەیەندرێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی زانكۆلاین راگەیاندرا.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 3.11.2024 بە 964ی راگەیاند، دوای دوو رۆژی دیكە زانکۆلاینی نێودەوڵەتی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی نێودەوڵەتی رادەگەیەندرێت.
روونیشیكردەوە، زانكۆلاینی نێودەوڵەتی بۆ ئەو قوتابیانەی پۆلی 12یە، لە فۆڕمی زانكۆ نێودەوڵەتییەكانی ناو كوردستانیان پڕكردووەتەوە، لە وێنەی كامبریچ و شویفات و ئەوانی دیكە.
دڵنیاییشی دا دوای تەواوبوونی كارەكانی، دوای دوو رۆژی دیكە ئەنجامەكان رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا ئارام محەمەد، ئەنجامی زانكۆلاین راگەیاندرا و ویبسایتی تایبەت بەم كارە كارا كرا، بەڵام لۆدێكی زۆریشی لەسەر بوو.
ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت
زانکۆلاین
"پێویست بە هێنانی پشتگیری ناکات"
وەزارەتى خوێندنى باڵا کارئاسانی بۆ لێخۆشبونەکەی کرێی خوێندن بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ دەکات
بۆ هەردوو فاكەڵتی پەروەردە و ئەندازیاری
زانکۆی کۆیە فۆڕمی راستەوخۆ بۆ خوێندنی زانکۆلاین، ئێواران و پارالێل رادەگەیەنێت
پێشتر وەرنەگیرابوون
892 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران
کەرکوک - شەنگال - خانەقین