964 لە ئەمریكا

كۆشكی سپی خێوی تێدایە و بڕیار لەسەر هەموو دنیا دەكات

+964

ژووری هەواڵ

چەرچڵ لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە و جگەرە بەناوبانگەکەی بەدەمەوە بوو، بینی لینکۆڵن بەرامبەری وەستاوە و تەماشای دەکات، سووتووی جگەرەکەی تەکاند و وتی جەنابی سەرۆک ئەمجارە منت گرت، لە پڕ شێوەکە دیارنەما، ئەمە یەکێکە لە سەیرترین چیرۆکەکانی ئەو ماڵەی دنیا بەڕێوە دەبات.

کۆشکی سپی، بەناوبانگترین باڵەخانە لە ئەمریکا و بگرە هەموو جیهانیش، ساڵی 1792 یەکەم سەرۆکی ئەمریکا جۆرج واشنتن شوێنەکەی دیاریکرد و بناغەکەی دانا، بەڵام هەشت ساڵ دوای ئەوە تەواو بوو، خۆی تێیدا نەژیا.

کۆشکی سپی شوێنی نیشتەجێبوون و کارکردنی سەرۆکی ئەمریکایە و رەمزە بۆ دەستاودەسکردنی دەسەڵات لەم وڵاتەدا، شاهیدیشە بەسەر مێژووی 200 ساڵی ئەمریکاوە.

لەم ماڵە زەبەلاحەدا، 132 ژوورو 412 دەرگاو 35 گەرماوو ئاودەست هەن و لە شەش نهۆم پێک هاتووە، ئەمە تەنیا ئەوەندە کە لەپێش چاوە.
لە خوارەوەی بیناكە تونێل و پەناگای گەورە هەیە، کە سەرۆک دەپارێزێت لە قورسترن هێرشەکان بە چەکی ئەتۆمیشەوە.

پەناگەی (پایۆک) شوێنە نهێنی و پارێزراوەکەی کۆشکی سپییە، کاتی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر جۆرج بووشی کوڕ بەکاریهێنا بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.
گرنگترین بەشی باڵەخانەکە ئەو بەشەیەتی، کە دەکەوێتە لای خۆرئاوا، لەوێ هەموو بڕیارە گرنگەکانی ئەمریکاو جیهان دەدرێن و چارەنووسی زۆربەی گەلان دیاریی دەکرێن.

چیرۆکە سەیرو سەمەرەکانی کۆشکی سپی زۆرن، بەڵام لە هەموویان سەیرتر چیرۆکی (خێوەکەی ئەبراهام لینکۆڵنە)، چەند کەسێک لەوانەی لەوێ  نیشتەجێبوون یان سەردانیان کردووە، دەڵێن خێویان بینیوە.

وینیستۆن چەرچڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای مانەوەی لە کۆشکی سپی وتی بە چاوی خۆی خێوەکەی ئەبراهیم لینکۆڵن-ی دیوە، چەند خانمێکی یەکەمیش هەمان قسەیان کردووەتەوە.

سەختە باوەڕ بە چیرۆکی بوونی خێو بکرێت لەم کۆشکەدا، بەڵام ئاسانە باوەڕ بەوە بکەین ئەم کۆشکە دەتوانێت دنیا سەراوژوور بکات.

43 ساڵە لە چادرێكی بەردەم كۆشكی سپییەوە دژایەتی ئەمریكا...

43 ساڵە لە چادرێكی بەردەم كۆشكی سپییەوە دژایەتی ئەمریكا دەكرێت