له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا
زیاتر له 4000 بتڵ خوێن له بانكى خوێنى سلێمانى بۆ نه‌خۆشخانه‌كان راكێشراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت، له ماوه‌ى مانگى رابردوودا زیاتر له چوار هه‌زار بتڵ خوێن له‌بانكى خوێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه جیاوازه‌كانى سلێمانى راكێشراوه.
بەپێی راپۆرتێكی بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە بانكی خوێنى شاری سلێمانی هەشت هەزار و 852 كەس سەردانی بانكەكەیان كردووە و چوار هه‌زار و 82 بتڵ خوێن له سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان راكێشراوە.
868 بوتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 451 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 375 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 114 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی فێركاری و 168 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 145 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و هەزار و 121 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان ڕاكێشراوە.
هه‌ر لە ماوەی مانگی رابردوودا لە بانكی خوێن چوار هه‌زار و 640 پشكنینی هیماتۆلۆجی و سێ هه‌زار و 915 پشكنینی گروپی خوێن و چوار هه‌زار و 60 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها دوو هه‌زار و 466 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.