مۆڵەت بەکێ دەدەن؟
“مۆڵه‌تی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌بێ تێچووی مادی ته‌واو ده‌بێت”
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی، كاری راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و خاوه‌ن كارانه‌یان پێ سپێردراوە، كه پێویستیان به مۆڵه‌تی قایمقامیه‌ته، لیژنەکە دەڵێ، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مامه‌ڵه و كه‌شفیان بۆ ده‌كرێت بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەک بکەوێتە سەر کەسی خاوەن کار.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.11.2024، رزگار قه‌سیم، سه‌رۆكی لیژنەی مۆڵه‌ت له قایمقامیه‌تی سلێمانی بە پێگەی فەرمانگەیکەی وتووە، مۆڵه‌تی پیشه‌یی ده‌ده‌ن به سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و پیشه‌یه نییه مۆڵه‌تیان بداتێ، قایمقامیه‌ت دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار مۆڵه‌تیان ده‌داتێ.
به تایبه‌ت (خواردنگه و رێستۆرانت، سه‌رتاشخانه، ئارایشگا و ماركێت) پێویسته مۆڵه‌تی قایمقامیه‌تیان هه‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه داوای وه‌رگرتنی یان نوێكردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت ده‌كه‌ن، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌شفیان بۆ ده‌كرێت و به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك كاره‌كه‌یان بۆ رایی ده‌كرێت، ته‌نیا له‌مساڵیشدا لیژنه‌كه هەزار و 215 سه‌ردانی كردووه.
دەربارەی وه‌رگرتنی بۆچوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ پێدانی هه‌ر مۆڵه‌تێك، سه‌رۆكی لیژنی مۆڵه‌ت له قایمقامیه‌تی سلێمانی دەڵێت، لارینه‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌ت (ئاسایش، شاره‌وانی، به‌رگری شارستانی و باجی ده‌رامه‌ت) وه‌رده‌گرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پیشه هه‌یه پێویستیان به ره‌زامه‌ندی و بۆچوونی لایه‌نی پسپۆڕی تر هه‌یه.