1000 مه‌تر رووبارى لێیه‌

له‌ سۆران به‌ربه‌ست و چه‌په‌رى سه‌ر رووباره‌كان لابران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سۆران ده‌ستیان به‌ لابردنى ئه‌و به‌ربه‌ست و چه‌په‌رانه‌ كرد كه‌ له‌ناو رووباره‌كان دروستبوونه‌، ئه‌مه‌ش بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسی دروستبوونى لافاوه‌.

ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى سۆران، به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌ى رووباره‌كان بۆ دروستبوونى لافاو مه‌ترسیدارن له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ خاوێنكرانه‌وه‌.

وتیشی “به‌شێك له‌و به‌ربه‌ست و چه‌په‌رانه‌ى له‌ناو رووباره‌كان هه‌بوون پێشتر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى خنكاوه‌كان دروستكرابوون و به‌شێكیشیان به‌سروشتى خۆیان دروستكرابوون، هه‌موویان لابران”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌سنوورى ئیداره‌كه‌یان هه‌زار مه‌تر رووبار هه‌یه‌، به‌ڵام پێویست ناكات هه‌مووى خاوێنبكرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ زۆربه‌ى شوێنه‌كان ئاوى رووباره‌كان رێڕه‌وى خۆی وه‌رگرتووه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ دروستكردنى لافاو دروست نه‌كردووه‌.

دهۆك ئامارى زیانى لافاوه‌كه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ ...

دهۆك ئامارى زیانى لافاوه‌كه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ كۆده‌كاته‌وه‌