بزانە چەند کیلۆ بووە؟
گەورەترین هەناری فێستیڤاڵی هەڵەبجە دیاریکرا
964+
شۆڕش قادری
گەورەترین هەناری فێستیڤاڵی هەڵەبجە دیاریکرا و کێشەکەی کیلۆیەک و 320 گرامە.
کەیوان فەریق یەکێک لە باخەوانەکانی بەشداربووی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بە 964ـی وت،” خۆم و خێزانەکەم بووینە یەکەم و دووەمی براوەی گەورەترین هەناری فێستیڤاڵەکە”.
وتیشی، هەنارەکەی ئەو، کیلۆیەک و 320 گرامە و هی خێزانەکەشی کیلۆییەک و 290 گرامە و لە جۆری سوورییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، درەنگ زانیویانە کە کێبڕکێی گەورەترین هەنار بەڕێوەدەچێت و ئەگەر زووتر ئاگادار بکرانایە، دەیانتوانی هەناری گەورەتر بێننە فێستیڤاڵەکە و تا کێشی دوو کیلۆش هەناریان هەبووە.
رۆژی پێنجشەممە 31.10.2024 دەیەمین فیستیڤاڵی ھەنار و پاییزی ھەڵەبجە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کۆتا رۆژیەتی.