ئەخناتوون گەیشتە کوردستان

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی کەرکوک دەستیپێکرد

964+

ژوولی عەدنان

چالاکییەکانی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی کەرکوک دەستیپێکرد

چالاکییەکانی خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەستیپێکرد، فێسیڤاڵەکە سێ رۆژ دەخایەنێت و 22 گرووپی جیاواز شانۆکانیان نمایش دەکەن

لە فێستیڤاڵەکەدا 14 وڵاتی جیاواز لە رێگەی شانۆکانیانەوە بەشداری دەکەن بە کۆمەڵێک شانۆیی جۆراوجۆر، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێکی بەرچاوی هونەرمەندی شانۆکار و ئەکتەری جیهانی میوانی فێستیڤاڵەکەن، لەوانەش ئەو ئەکتەرە فارسەی رۆڵی ئەخناتونی بینوە .

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان  بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی هەواری شار بەڕێوەدەچێت و میوانی ئەوروپی و ئەمریکی و فارسی لێیە.

لە فێستیڤاڵەکە خەڵاتی زێڕین پێشکەشی ئەو کەسایەتییانە دەکرێت، کە خزمەتی شانۆیان کردووە، ئەم فێستیڤاڵە بەشی منداڵانی لەبیر نەکردووە، بەڵکو بەشیکی تایبەت بۆ منداڵانە.

خولی هەشتەمی شانۆی نێودەوڵەتیی شەقام لە كەركوك گۆڕانك...

خولی هەشتەمی شانۆی نێودەوڵەتیی شەقام لە كەركوك گۆڕانكاری بەسەردا دێت