رێژەی باران بارینی دوو رۆژی داهاتووش ببینە
هۆشداری ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو
964+
شۆڕش قادری
ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان رێژی پێشبینیکراوی باران بارین لە دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و هۆشداریش لە دروستبوونی لافاو دەدات.
بەپێی راگەیەنراوێکی ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێم، لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە 2.11.2024 شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و تاوەکو شەوی یەکشەممە 3.11.2024 بەردەوام دەبێت.
هاوکات رێژەی پێشبینیکراوی باران بارین و کاتەکەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی راگەیەنراوەکە زۆرترین رێژەی باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەبێت کە 30 بۆ 40 ملم باران دەبارێت.
پێشتریش محەمەد کەمال پێشبینیکارى کەشناسى بە 964ـى وتبوو، چەقى شەپۆلى بارانەکە لە گەرمیان و سلێمانى، هەڵەبجە، کەرکوک و راپەرین دەبێت، لە ئێستاشدا بارانی نم نم لە خانەقین و گەرمیان و چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستیپێکردووە.
خشتەی رێژە و کاتی پێشبینیکراوی بارانی بەلێزمەی ناوچەکانی هەرێم لە دوو رۆژی داهاتوودا لە خوارەوە: