وێنەی هەواڵەكە لە ماڵپەڕی ئێكسیۆس
ماڵپەڕێكی ئەمریكی وای نووسیوە
ئێران لە خاكی عێراقەوە ئیسرائیل مووشەكباران دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ماڵپەڕی ناوداری ئەمریكی ئێكسیۆس نووسیویەتی، ئێران وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیل دەداتەوە، بەڵام لە خاكی عێراقەوە مووشەكەكانی ئاراستە دەكات.
سەرچاوەكە لە دوو سەرچاوەی ئیسرائلییەوە زانیاری ئەوەی وەرگرتووە، سوپای پاسدارانی ئێران درۆن و مووشەك و مووشەكی بالیستی لە ناو خاكی عێراقەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكات.
ئێكسیۆس دەڵێت، زانیارییەكانی هەواڵگریی ئیسرائیل ئەوە دەگەیەنن، ئێران لە خاكی عێراقەوە خۆی ئامادە دەكات لە رۆژانی داهاتوو وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیل بداتەوە.
سەرچاوەكە بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە ئیسرائیلییەكە، دەڵێت، رەنگە هێرشەكە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بێت.
هەروەها نووسیویەتی، گرنگیی كارەكە لەوەدایە هێرشەكە لە ناو ئێرانەوە نابێت، بەڵكو رێگەی ئەو میلیشیایانەوە دەبێت، كە سەر بە ئێرانن لە ناو عێراقدان، ئەمەش بۆ ئەوەی ئێران دامەزراوەكانی خۆی لە وەڵامی دیكەی ئیسرائیل ببپارێزت.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە وتوویەتی، ئیسرائیل هەڵەی كردووە كاتێك هەفتەی رابردوو هێرشی كردەسەر ئێران، چونكە وەڵامی ئێران بۆ ئەم هێرشە “سیناریۆیەكی زۆر جیاوازە” و لەوە جیاوازترە كە ئیسرائیل پێشبینیی دەكات.
بەرەبەیانی رۆژی 26.10.2024 ئیسرائیل هێرشی كردەسەر ئێران، كە بە گوێرەی شیكردنەوەی چاودێرانی سیاسی و سەربازی، هێرشەكە سنووردار و لاواز بوو.
لە هێرشەکەی ئیسرائیل تەنیا دوو سەربازمان کوژراون
ئیسرائیل
تۆمەتهكهی هاوكاریكردنی ئیسرائیله
ئێران سزای زیندانیكردنی بەسەر ژنێكی كورددا سەپاند
چییان كردووە؟
بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری هەواڵەكانی BBC دەستیان لەكاركێشایەوە
قسەی کاربەدەستانی ئەمریکا و ئیسرائیلە
"پیلانێکی سوپای پاسداران بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە مەکسیک پوچەڵ کراوەتەوە"
گۆڕینهوهى رۆڵ له ئێرانهوه بۆ تورکیا