خەڵک سکاڵایان کردووە
زبڵ و خاشاکەکەی خانەقین دووبارە خرایە نزیک ماڵان
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
پاشماوەی زبڵ و خاشاکەکەی خانەقین، سەرەڕای گۆڕینی شوێنەکەی، بەڵام دووبارە لە نزیک گەڕەکێکی دیکەی قەزاکە کۆکراوەتەوە.
شێرکۆ داود، دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی خانەقینە و بە 964ی وت، “شوێنە نوێیەکەی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی خانەقین، دەکەوێتە پشت گەڕەکەکەمان و لە کاتی کۆکردنەوەی و زیادبوونی بەشەوان خەڵکانێک دێن دەیسوتێنن، بێ گوێدانە بەر ئەو زەرەرە تەندروستییانەی کە لێی دەکەوێتەوە”.
عەلی زوهێر، بەڕێوەبەری شارەوانیی خانەقین بە 964ی وت، پاش داواکاری دانیشتووانی گوندی ئەمین باپیر و گەڕەکی ئاوبارە بۆ لابردنی شوێنی زبڵەکە، ماوەی سێ رۆژە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکیتر، کە دەکەوێتە سەر رێگای عەسکەری، بەڵام لەوێش دانیشتووانی گەڕەکی راپەرین سکاڵایان نووسی و شارەوانی ناچارە بۆ هەفتەی داهاتوو بیگوازێتەوە شوێنێکی دیکە .
رۆژانە لە خانەقین لەلایەن هەردوو شارەوانیی خانەقینی سەر بە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، زیاد لە 100 تۆن زبڵ لە گەڕەکەکان و ناوبازار و سەرجادەکان کۆدەکرێتەوە و لە ئێوارەوە ئەو کەسانەی بەدوای ئاسن و فافۆن و چەند ماددەیەکی تردا دەگەڕێن، دێن زبڵەکە دەسوتێنن، تا لە رۆژی دوایی مادە خوازراوەکانی خۆیان دەستبکەوێت، بێ گوێدانە بەر مەترسییە تەندروستییەکانی.
پێداچوونەوە: هاوبەش
لە شەمێران 150 کیسە و فەردە زبڵ و خاشاک کۆکرانەوە
خانەقین
دژی بەقەزابوونی گوڵاڵە
رزگاری پاڵپشتی خانەقینیەکانن و گردبوونەوە
"ئامادەم لەسەر خانەقین هەر پێنج کوڕەکەم بدەم بەکوشت"
هەموو سەوزەکەی لێکڕی و نەیهێشت بایکۆت بشکێنرێت
بەشێکی خاکی هەرێمیشیان بردووە
ئیدارەی خانەقین ناڕازین بە بەقەزابوونی گوڵاڵە
دژی بەقەزاکردنی جەلەولا