80 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە

سامانە سروشتییەکان: رێگریکردن لە گەیشتنی نەوتی رەش دوو وێستگەی لەکارخستووە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەهۆی رێگریکردن لە گەیاندنی نەوتی رەش بە دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تاسڵوجە و سلێمانی، زیانی گەورە بەر بەرهەمهێنانی کارەبا کەوتووە و 80 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.10.2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ماوەی مانگێکە رێگریدەکرێت لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی.

وەزارەتەکە ئەو لایەنەی ئاشکرا نەکردووە کە رێگری لە ناردنی نەوتەکە دەکات، بەڵام رایگەیاندووە، “نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت”.

“وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە”، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وا دەڵێت.

داواش دەکات، به زووترين كات رێگا بە گواستنەوەی سوتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.

نرخی کارەباى مۆلیدەی سیتییەکان لە سلێمانی دیاریکرا

نرخی کارەباى مۆلیدەی سیتییەکان لە سلێمانی دیاریکرا