ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد ده‌یكات
له دهۆك پڕۆژه‌ى تۆماركردن و ئه‌رشیفكردنى به‌یتى كوردى ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد پڕۆژه‌ى تۆماركردن و ئه‌رشیفكردنى به‌یتى كوردى ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو له به‌یتبێژه به‌ناوبانگه‌كانى بانگهێشتكرد و به‌رهه‌مه‌كانى تۆماركردن.
ژنه ده‌نگبێژ (خه‌مرى حاجى) به‌یته‌كانى عه‌لى ڕابه، هه‌ى شێخێ منۆ، محه‌مه‌د ساحبێ تاجر، رۆژه‌كێ ژ رۆژا، شێخ سه‌یدا، شێخ‌و گۆماڵ و به‌یتى شێخێ جزیرێى تۆماركرد.
هه‌روه‌ها ده‌نگبێژ (سامى جه‌لال)، به‌یته‌كانى وه‌یلۆ وه‌یلۆ، شێخ جه‌لاله‌دین، شه‌رێ حه‌سه‌ن قه‌لا، زه‌مبیل فرۆش، هلۆ ئه‌حمه‌د ژ خه‌و ڕابه، ئیمامێ عومه‌ر، حه‌زره‌تێ یوسف، گه‌لى برا تۆبه بكه‌ن، فه‌رمانا فه‌لان، ئه‌ى ره‌سول ئه‌لعاله‌مینی تۆمار كرد.
به‌هار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى لقی دهۆكی ئنستیتیوتى كه‌له‌پوورى كورد به 964ـى وت، ته‌واوى ئه‌و به‌یتانه به شێوه‌ى ده‌نگ و ره‌نگ تۆماركراون و به‌شێوازێكی رێكوپێكیش وه‌ك ئه‌رشیف له‌لقه‌كه‌یان ده‌یپارێزن.
وتیشی “پڕۆژه‌كه سه‌ره‌تایه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ى به‌یتبێژ ماون سه‌ردانمان ده‌كه‌ن بۆ تۆماركردنى به‌یته‌كانیان”.
ئامژاه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌رشیف نه‌كردنه‌وه له رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆرى به‌یته فۆلكلۆرییه‌كانمان له‌ده‌ستداوه، بۆیه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له فه‌وتان بیانپارێزن.