دیمه‌نى راده‌ستكردنه‌وه‌ى پارچه زه‌ویه‌كان دواى پاككردنه‌وه‌یان به خاوه‌نه‌كانیان... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم.
له ناحیه‌ى فایدەى دهۆك
زیاتر له 70 دۆنم زه‌وى دواى پاككردنه‌وه‌ى له ته‌قه‌مه‌نى راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان كرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى فایدەى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك، دوو پارچه زه‌وى به رووبه‌رى زیاتر له 70 دۆنم، له مین و ته‌قه‌مه‌نى پاككرایه‌وه و راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان كرایه‌وه.
ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ى پاككراونه‌ته‌وه شه‌ڕگه‌ى سه‌رده‌مى رژێمى پێشووى عێراق بوونه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى تایبه‌ت به پاككردنه‌وه‌ى و راده‌ستكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى دهۆك، راده‌ستكرانه‌وه.
پارچه زه‌وى یه‌كه‌م رووبه‌ره‌كه‌ى بریتی بووه له 104 هه‌زار و 650 مه‌تر دوجا و ئه‌وه‌ى دووه‌میشیان بریتییه له 80 هه‌زار و 99 مه‌تر دوجا، كه له هه‌ردوو ئه‌و پارچه زه‌ویه 438 پارچه ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ى شه‌ڕ به گولـله‌تۆپ و هاوه‌ن كۆكراونه‌ته‌وه و پاككراون.
به‌پیچی دوایین ئامارى ده‌زگاى مینى هه‌رێم، تاوه‌كو ئێستا له‌كۆى 776 كیلۆمه‌تر دوجا، تواندراوه رووبەرى 576 كیلۆمه‌تر دوجا لە خاكی هەرێمی كوردستان لە مین و تەقەمەنی پاكبكرێتەوە و رادەستى خاوەنەكانیان بکەنه‌وه.