هەواڵەکان

دڵی 200 خێزانی دیکەی هەولێر خۆش کرا و دوکاندارانى قەڵادزێش دەرسیان وەرگرت

964+

ژووری هەواڵ

دواجار کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی فەرمی و کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامی بەرایی نییە.

دروستكردنى سه‌كۆیه‌كى فراوان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كان كه‌ رووبه‌ڕووى عێراق و شام بووه‌ته‌وه‌، پانێڵێكى تایبه‌تى دیدارى مێرى بوو، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌وروژێندرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتى ئوردن له‌رێگه‌ى شازاده‌ حه‌سه‌نه‌وه‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاوكار ى پاڵپشتى بۆ دروستكردنى سه‌كۆكه‌.

پارێزگاری هەولێر جارێکی تر دڵی 200 خێزانی شاری خۆش کرد و رێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقیی پێدان، مژدەیەکیشی دا بە خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی کورانی نوێ بەوەی کە کارتی 755 پارچە زەوی دەکرێن بە سەنەد و تاپۆ دەکرێن.

دواى ئەوەى دوکانێکى مۆبایل لە قەڵادزێ بەهۆى شۆرتى کارەباوە سووتا و زیانى هەزاران دۆلارى بەرکەوت، دوکاندارەکانى دیکە بوو بە دەرسێک بۆیان و بەتێکڕا بوتڵى ئاگرکوژێنەوەیان دانا.