کاتی قیرتاوکردنی رێگەی دەروازەی چەمچەماڵ - بانی مەقان وێنە: قایمقامیەتی چەمچەماڵ
تا بانی مەقان
رێگەی دەروازەی چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە
+964
ژێوار خدر
رێگەی دووسایدی دەروازەی چەمچەماڵ تا بانی مەقان کاری تێدەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوە و قایمقامیەتی قەزاکەش دەڵێت تا ئێستا %20ـی کارەکانی تەواو بووە.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، جووت سایدی نێوان رێگەی دەروازەی چەمچەماڵ – بانی مەقان دەستکراوە بە نۆژەن کردنەوەی و هەردوو سایدەکەی و بەپێی ئەو وێنانەی کە قایمقامیەتی قەزاکە بڵاویکردووەتەوە رێگەکە ئێستا لە قۆناغی قیرکردندایە و کاری تێدا دەکرێت.
دەشڵێت، تاوەکو ئێستا %20ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی چەمچەماڵەوە جێبەجێدەکرێت.
روونیشێکردووەتەوە، بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 320 ملیۆن دینارە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا رێگەی بانی مەقان – تەکیەی جەباری زەرد نۆژەن بکرێتەوە.