لە سلێمانی
زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتيی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی داوا لە وارسی شەهیدان دەکات، بە زوترین کات سەردانی نزیکترین ناوەند بکەن بۆ دروستکردنی یو پی ئێن و دەشڵێت، بەمنزیکانە زەوییان پێدەدرێت.
ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەهۆی ئەوەی رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو کۆتا وادەیە بۆ دروستکردنی یو پی ئێن، پێویستە وارسی شەهیدان لە زووترین کاتدا سەردانی نزیکترین ناوەند بکەن چونکە گەر ئەنجامی نەدەن مووچەکەیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رادەگیرێت”.
“تا ئێستا نزیکەی شەش هەزار کەس لە وارسی شەهیدان و ئەنفالکراون لە سنووری سلێمانی UPNیان نەکردووە”، ئەدیب لەتیف وای وت.
باسی لەوەش کرد، لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە زەوی دابینکراوە بۆ وارسی شەهیدان و تا ئێستا هەزار کەسیان زەویان وەرنەگرتووە کە بۆ سەرجەمیان دابینکراوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری