دیمەنێكی لافاو لە هەولێر. فۆتۆ: ئەرشیفی 964
چی دەكرێت؟
هەولێر ئامادەكاری بۆ لافاو و باران و زستان دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و ئامادەكاریی پێویست بكەن بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو، پێش ئەوەی باران ببارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28.10.2024 كۆبوونەوەیەكی فراوان لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی پارێزگا بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی خزمەتگوزاری و شارەوانی بەشداربوون.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانى راسپارد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر، بە مەبەستی رێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە.
هەروەها داوای كرد، پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاووەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکانى شار بەردەوام بكرێت، جگە لەوە پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى بارانیش كاری زیاتری بۆ بكرێت.
چەند ساڵێكە شاری هەولێر بەهۆی بارانبارینەوە لە چەند شوێنێك دووچاری پەنگخواردنەوەی ئاو و لافاو دەبێت، هەرچەندە چەند رێوشوێنێك لەو شوێنانە گیراوەتەبەر، كە مەترسی لافاویان لەسەرە، بەڵام ئەمساڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پارێزگا و شارەوانی، لە زووەوە دەستیان بە چەند رێوشوێنك كردووە، بە تایبەتی دروستكردنی پردی 10 چاوە لە ناوچەی كۆرنیش و هەروەها پاككردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوەكانی ئاو.
پردێكی نوێ له ههولێر دروست دهكرێت
هەولێر لافاوەكانی 2021ی لەبیر نەكردووە
لە هەولێر چەند شوێنێک بە خاڵى لاواز دانراون کە مەترسى دروستبوونى لافاو یان پەنخواردنەوەى ئاویان لێدەکرێت، کە بریتین لە (ژێر پردى سەیداوە، لاى فاملى مۆڵ، ژێر بەرزەپردى ئەکرەم مەنتک، گەڕەکى توڕەق و پشت گەڕەکى گڵکەند، هەروەها شەقامی كۆرنیش، كە ئێستا رێڕەو و پردی بۆ دروست دەكرێت.
لە 2021 چەند لافاوێك لە هەولێر و دەوروبەری روویاندا، كە دیارترینیان لافاوەكەی ناحیەی دارەتوو و گەڕەكی رۆشنبیری بوو، تێیدا چەند كەسێك گیانیان لەدەست دا و دوو هەزار و 775 خیزان زیان بە ناو ماڵیان کەوت، هەزار و 87 ئۆتۆمبیلیش زیانی بەرکەوت لەگەڵ دەیان فرۆشگا، مارکێت، کارگە، حەوزی ماسی و زیانێکی زۆریش بۆ مەڕوماڵاتی ناوچەکە.
پارێزگای هەولێر
لە هەندێک شوێن مەترسی لافاو هەیە
بارانە بەخوڕەکە گەیشت؛ ئاوابێ سبەی سەیران ناکرێت
ماوەت
باران و لافاو رێگاى لە دانیشتوانى گوندى باناڵێ گرت
ئاو هاتووهته سهر پردی رێگهی گوندهكه
دانیشتوانی گوندی سنکێ نزیكهی هەفتەیەکه گیریان خواردووه
ئاو پردەکەی داپۆشی و چووەناو چەند باخێکەوە