“هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت”
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستیى سلێمانى دەڵێت: هەر کەسێک ئەخلاقى پزیشکى هەبێت نابێت لەبەر خاترى پارە دەوام و چارەسەرکردنى نەخۆش بەجێبهێڵێت.
دکتۆر سەباح هەورامى، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م، چونکەههر پزیشكێك ده‌وامه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستده‌كات ئێمه‌ش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه ده‌گرینه‌به‌ر.
جەختیشى کردەوە، هه‌ر پزیشكێك له كاتی نه‌بونی موچه یان به هه‌ر بیانویه‌ك ده‌وامی نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵێت و بچن له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به پاره كاربكه‌ن ئیجرائاتی زۆر توند به‌رامبه‌ریان دەگرنەبەر.
“هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، ده‌كرێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ئاسایی بێت كه ته‌نها كاری خه‌ڵك دواده‌كه‌وێت به‌ڵام له ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌مرێت”، سەباح هەورامى واى وت.