خەریکی چاکسازین

لە کاتێکی دیاریکراودا سەرقەڵا و کفری دوو رۆژ کارەبایان نابێت


ئەحمەد مستەفا

کارەبای گەرمیان خۆی بۆ زستان ئامادە دەکات، ئاگاداری کفری و سەرقەڵاش دەکاتەوە، سبەی و دوو سبەی کاتێک تیمەکانیان سەرقاڵی کارکردن دەبن کارەبای نیشتمانی-یان پێ نادەن.

تیمەکانی ئەوان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 2:00ی دوای نیوەڕۆ کار دەکەن، لە دوای کاتژمێر دوو، کارەباتان بۆ دێتەوە.

لە ئاگادارییەکدا، ئەمشەو 27.10.2024 بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان دەڵێت، “ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوری قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەکەینەوە بەهۆی چاکسازی کردن لە هێڵی (132) کەیڤیلە کاتێکی دیاریکراودا رۆژی دووشەممە و سێ شەممە کارەبایان نابێت”.

ئەو کارە بۆ ئامادەکاریی وەرزی زستانە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، کاتێک کارەبای نیشتیمان-یان نابێت بەهۆکاری پاراستنی سەلامەتی تیمەکانمانە لە کاتی کارکردن.