گردبونەوەى مامۆستایان لەناو حەوشەى پەروەردەى رانیە. وێنە: ئەرشیفی 964
وەزارەتی دارایی:
سبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، كەمێك پێش ئێستا لە راگەیاندراوێكی كورتدا ئاشكرای كرد، سبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دێتە دابەشكردن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی كوردستان دەڵێت: سبەی دووشەممە 28.10.2024 موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت، كە موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەیە ل ەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
هەفتەی رابردوو عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاندبوو، بڕیارە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە موچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت.
سەبارەت بە شایستەی دارایی ئەو مامۆستایانە بۆ مانگەكانی حەوت و هەشتیش، وەزارەتی دارایی پێیانی راگەیاندووە، شایستەی دارایی ئەو دوو مانگەیان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ خەرج دەكرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانهبێژ له ههرێمی كوردستاندا كه بڕیاری بهگرێبهستبوونیان بۆ دهرچووه، 38 هەزار مامۆستان، بهپێی بڕیارەكەی ئهنجومهنى وهزیرانیش ئهو موچهیهى له مانگی 10ـەوە وهریدهگرن 400 ههزار دینارە و بهپێی بڕوانامهكانیشان دهبێته 500 هەزار دینار.
دەست بە راییکردنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت
مامۆستا
پێنجشەممە
موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت
بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست
ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردە و خوێندنی باڵا موچە وەردەگرن
وەزارەتی دارایی و ئابووری
موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دێتە دابەشكردن
دروستکردنی کۆدی UPN دەرفەتەکەیە