په‌نجه‌مۆر 1200 مامه‌ڵه‌ى شۆفێرانى راگرتووه
لە ساڵی نوێوە تاکسی پێوەر له سلێمانى ده‌كه‌وێته‌كار
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
بڕیاره له سەرەتای ساڵی نوێوە لە سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانی تاکسی پێوەر بكه‌وێته‌كار و ئێستا سه‌ندیكاى شۆفێران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌ریكی ته‌واوكردنى رێكاره‌كانن.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێران له سلێمانى بە 964 وت، سێ كۆمپانیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن رێكه‌وتنیان كردووه بۆ ده‌ستپێكردنى ئه‌م كاره.
وتیشی “هه‌ر شۆفێرێكی ته‌كسی ئه‌گه‌ر له په‌نجه‌مۆرى به‌ڵگه‌و تاوان ده‌رنه‌چێت، ناتوانێت كارى شۆفێری بكات و تا ئێستا هه‌زار و 200 مامه‌ڵه‌ى شۆفێران بۆ ئه‌م مبه‌سته وه‌ستاوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌پێی سیستمه‌كه هه‌ر ده‌رگاكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌كسی بڕى 250 دینار حساب ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه نه له سه‌رنشین وه‌رده‌گیرێت نه له شۆفێره‌كه، به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆمپانیاكه حساب ده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن