بە ڤیدیۆ.. بەفر بارینەکەی حەویجەت دیوە؟

+964

کەرکوک

لەگەڵ ئەوەی قەزای حەویجە دەکەوێتە باشووری کەرکوک و ناوچەیەکی گەرمەسێرە و پلەکانی گەرما هەمیشە بەرزە، بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینیەکان، بەفری لێباریوە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی دانیشتووانی قەزای حەویجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردۆتەوە، دیمەنی بەفربارینەکەی ئەمڕۆیان تۆمار کردووە، ئەمەش بە قسەی شارەزایانی کەشناسی حالەتێکی دەگمەن بووە.

ئەو بەفر بارینەی ئەمڕۆی حەویجە، دووەمینجارە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو کە بەفر لەو قەزایە ببارێت و شارەکە سپیپۆش بکات.

لە حەوێجە بەفر باری-ڤیدیۆ+964