"100کیسە زبڵ و پاشماوە کۆکراوەتەوە"

ناوچەی گەشتیاری شەمێران خاوێن دەکرێتەوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

ئەمڕۆ ھەینی، رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی سروشتی کوردستان، ھەڵمەتی پاککردنەوەی سەیرانگای شەمێرانیان لە قەزای دەربەندیخان ئەنجامدا.

نزیکەی 80 کەس لەکوڕ و کچ و منداڵ، بەشدارن لە ھەڵمەتی پاککردنەوەکە.

بیلال حەسەن، یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی سروشتی کوردستان بە 964ـى وت،”گەشتیاران کە دێنە ئەم جێگایانە بەشێکیان پاشماوەکان لەدوای خۆیان بەجێدەھێڵن و ژینگە و سروشتی ناوچەکە تێکدەدەن”.

“ئەمڕۆ ھەڵمەتێکی یەک ڕۆژەمان بۆ خاوێنکردنەوەی ناوچەی شەمێران دەستپێکردوە، ژینگەدۆستان و ھاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان و سلێمانیش بەشدارن لەگەڵمان، زیاتر لە 100 کیسە زبڵ و پاشماوەمان کۆکردۆتەوە”،بیلال حەسەن وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان ھەیە ناوچە گەشتیارییەکانی دیکەی دەربەندیخان خاوێن بکەنەوە، داواکاریشین لە ھاوڵاتیان و گەشتیاران کە سەردانی ئەو جێگایانە پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە و شوێنەکانیان پیش نەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 700 هەزار مەتر فلێکس لەچاپدرا...

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 700 هەزار مەتر فلێکس لەچاپدراوە