"كێشه‌ى بینا بۆ فه‌رمانگه‌كان نییه‌"

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق وه‌كو قایمقامى ته‌قته‌ق به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كار بوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا ناحیه‌ى ته‌قته‌ق كرایه‌ قه‌زا و فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ ده‌رچوو، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌ وه‌كو قایمقامى به‌وه‌كاله‌ت فه‌رمانى ده‌ست به‌كاربوونى بۆ ده‌رچوو و له‌مه‌ودوا ناحیه‌كه‌ى وه‌ك قه‌زا مامه‌ڵه‌كان رایی ده‌كات.

رۆژى 14.10.204 لە لایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فەرمانی بەقەزاکردنی تەقتەق واژۆ کرا.

فەرمانەکە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 335، واژۆكرا كە هێنانەکایەی قەزای تەقتەق لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەمان سنووری ئێستای ناحیەی تەقتەق ده‌بێت.

ئاسۆ مسته‌فا، قایمقامى قه‌زاى ته‌قته‌ق به‌وه‌كاله‌ت به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ دیوانمى پارێزگاى هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌كو قایمام پێدراوه‌ و له‌مه‌ودوا ته‌قته‌ق وه‌كگو قه‌زا مامه‌ڵه‌كانى رایی ده‌كات.

وتیشی “له‌رووی بیناوه‌ كه‌موكوڕى وامان نییه‌ به‌وپێیه‌ى ته‌قته‌ق له‌ كۆنه‌وه‌ قه‌زا بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌شه‌كانى فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان زیاد بكه‌ین و له‌نوێ دایانبمه‌زرێنین”.

ناحیەی تەقتەق سەر بە قەزای كۆیە بوو، لە 1918 كرابووە ناحیە و لە ساڵی 1960 یشدا بە بریاری حکومەتی ئەوكاتی عێراق بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تێدا کراوەتەوە، كەوتووەتە لای راستی زێی بچووک، 90 کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و 60 کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای کەرکوکەوە دوورە.

تەقتەق ناوچەیەكی كشتوكاڵیی گرنگە و سامانی ماسییش لەوێدا بایەخی پێدەدرێت، هەروەها لە رووی گەشتیاریشەوە بایەخی هەیە و گەشتیار سەردانی دەكەن.

نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ته‌قته‌ق ده‌بێته‌ خاوه‌ن ئه‌مب...

نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ته‌قته‌ق ده‌بێته‌ خاوه‌ن ئه‌مبوڵانس