گرافیک: 964+
زیاتر له 970 خێزان نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه
دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی لە هەرێم گه‌یشته نزیکەی 75 ملیۆن لیتر
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت، تاوهكوئهمڕۆ له هه‌رێمى كوردستان نزیکەی 75 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابهشكاوه و ئه‌و خێزانانه‌ش كه وه‌ریانگرتووه و لێی سوودمه‌ندبوونه بریتین له زیاتر 373 هەزار خێزان.
تاوه‌كو ئێستا له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان 74 ملیۆن و 685 هه‌زار و 200 لیتر نه‌وتى سپی به‌سه‌ر 373 هه‌زار و 426 دابه‌شكراوه.
زۆترین ئه‌م بڕه نه‌وته له‌هه‌ولێر دابه‌شكراوه كه 130 هه‌زار و 168 خێزان لێی سوودمه‌ند بوونه، لهسلێمانمیش 116 هه‌زار 114 خێزان، دهۆك 54 هه‌زار و 980 خێزان، سۆران 38 هه‌زار و 174 خێزان، هه‌ڵه‌بجه 19 هه‌زار و 730 خێزان و له ئیداره‌ى زاخۆش 14 هه‌زار و 260 خێزان وه‌ریانگرتووه.
هه‌ر به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا 970 هه‌زار و 127 خێزان ماون نه‌وت وه‌ربگرن كه ده‌كاته 49 ملیۆن و 64 هه‌زار و 168 لیتر نه‌وت.
پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگه‌یاندبوو كه بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپی به‌رامبه‌ر بە 104 هەزار دینارى پێده‌درێت.