لە سنووری هەولێر

پێنج پۆندی نوێ دروست دەکرێت

964+

توانا نەقی

لەو 45 پۆندەی لە سنووری پارێزگای هەولێر درەوست دەکرێت 33ـیان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکیان تەواو کراون و ئێستا پێنج پۆندی دیکە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، هەرچەندە هێشتا کارکردن لە ژمارەیەکی زۆر پۆند لە سنوورەکە بەردەوامە بەڵام ئەو پێنج پۆندەی دیکەش لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەشڵێت، دوو دانە لە پۆندەکان لە خانزاد و گردەڕەشە دروست دەکرێن و ئەو سیانەکەی دیکەی ناو نەهێناوە لە کوێ دروست دەکرێت.

پارێزگای ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانج لە دروستکردنى ئه‌و پۆندانه پاراستنی شاری هه‌ولێرە له‌ مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ئەو پۆندانەى کە دروستیشکراون كاریگه‌رییان هه‌بووه‌ و ئامانجی خۆیان پێکاوە.

بە 676 ملیۆن دینار پۆندێک لە پیرمام دروستدەکرێت

بە 676 ملیۆن دینار پۆندێک لە پیرمام دروستدەکرێت