تایبه‌ت بوو به‌ گرانى نرخى نه‌وتى سپی‌

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى سكاڵاى 102 هاوڵاتیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستانى ره‌تكرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دادگای باڵای فیدراڵی، ئه‌وه‌ سكاڵایه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی هه‌رێمى كوردستان، لە دژی گرانی نرخی دابەشکردنی نەوت سپی لە هەرێمی کوردستان تۆماریان کردبوو، به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ئه‌م دۆسیەیە لە تایبەتمەندی ئه‌وان دا نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23.10.2024 دادگاكه‌ دانشتنێكی بۆ ئه‌م سكاڵایه‌ به‌ڕێوه‌برد كه‌ له‌لایه‌ن 102 هاوڵاتی له‌دژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و وه‌زیری نه‌وتى ئه‌و وڵاته‌ تۆماركرابوو.

ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه‌ بریتی بوو له‌ ناڕەوایی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوتى عێراق و رەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت، نرخی هەر لیترێک نەوت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە 500 دینار دیاریکراوە، بەڵام لە شارەکانی عێراق 150 دینارە، بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە 30 هەزار دینار دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا تاده‌گاته‌ ده‌ستى هاوڵاتى 104 هەزار دینارە.

لە سکاڵادا داواکرابوو کە وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبکرێت بەوەی بە یەکسانی و دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت و نەوتیان بە هەمان نرخی شارەکانی دئکەی عێراق پیبدرێت.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، هیچ بەڵەگەیەک نییە لەسەر نادروستی بڕیارەکە و جگە لەوەش ئەو دۆسیەیە لە تایبەتمەندی دادگاکەیان نییە.

دانیشتنى دادگاى فیدڕاڵى بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵاى ج...

دانیشتنى دادگاى فیدڕاڵى بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵاى جوتیارانى کورد دواخرا