ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌گرێته‌وه‌

عێراق 150 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندنى راگه‌یاندووه‌ و هه‌رێم ناگرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌نجومه‌نى گشتى راژه‌ى ئیتحادى كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌ 150 هه‌زار هه‌لى دامه‌زراندنى له‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌، به‌لام به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌یان دامه‌زراندنه‌كه‌ پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، دواى ئه‌و داواكارییه‌ زۆره‌ى كه‌ ساڵانى پێشتر له‌لایه‌ن ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانه‌وه‌ پێیان گه‌یشتووه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى هه‌لى ده‌مكه‌زراندنى بۆ 150 هه‌زار ده‌رچوو داوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ یاسای بودجه‌ى گشتى ئیتیحادى ساڵانى 2023، 2024 و 2025 له‌ ماده‌ى 55 ـى دووه‌م ئاماژه‌ى پێكراوه‌.

دامه‌زراندنه‌كه‌، بۆ ده‌رچووانى پارێزگاكان “جگه‌ له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم” به‌پێی ژماره‌ى دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایانه‌ دیاری ده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگارى پارێزگاكانى عێراقی داوه‌ كارى خانه‌نشین كردنى فه‌رمانبه‌رانى و دامه‌زراندنى نوێ له‌ سنوورى پارێزگاكانیان، به‌پێی پێویستییه‌كانیان جێبه‌جێى بكه‌ن.

ته‌واوى ئه‌و پارێزگایانه‌ى عێراق كه‌ ماده‌ى 140ـى ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌و هه‌لى دامه‌زراندنانه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

بڕیارێکى دادگاى فیدڕاڵى 8000 مامۆستا‌ى خوێندنى كوردى له...

بڕیارێکى دادگاى فیدڕاڵى 8000 مامۆستا‌ى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك بێهیوا کرد