حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبونەوە

+964
کاروان ساڵح- کەرکوک

لەكۆبونەوەی لایەنە كوردییەكانی كەركوك، پرسی یەكدەنگی كورد ،هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان و بەدەمەوەچوونی كێشە خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكە كوردییەكان باسی لێکرا
ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی كانونی دووەم، بە ئامادەبونی 15 حزب و لایەنی سیاسی كوردی كوردستانی لە شارەكە جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و نەوەی نوێ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری كەركوك كۆبونەوە.
لە کۆبونەوەی ئەو لایەنە سیاسیانە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دۆخی ئەمنی شارەكە و خزمەت گوزاری لە ناوچە كوردییەکان باسی لێکرا
رەِوەند مەلا مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی 2ـی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی “بڕیارماندا زوو زوو كۆببینەوە بۆ ئەوەی زیاتر ئاگاداری رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزاری شارەكە ببین، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران و دەزگا دەوڵەتییەكان كۆببینەوە بۆ بەدەستهینانی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ شارەكە
دەشڵێت: هەر لە كۆبونەوەكە باس لەو بڕیارە كرا كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بە قەدەغەكردنی گواستنەوەی ناسنامە لە پارێزگاکانی عێراق بۆ شاری كەركوك ئەوەش دەبێتە رێگری لە تەعریب كردنی شارەكە هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەوەانەی پێشووتر هاتوون و قەرەبووی پارەی مادەی 140یان وەرگرتوە