75% کێشەی بایۆمەتری موچەخۆران چارەسەر کراوە

وەزارەتی دارایی: تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی موچە چارەسەر دەبێت

964+

توانا نەقی

لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 105 هەزار موچەخۆر و فەرمانبەر بایۆمەترییان کردووە و وەزارەتی داراییش دەڵێت، 75%ـی موچەخۆران کێشەی بایۆمەتریان چارەسەر بووە و تا کۆتایی ساڵ کێشەی موچە چارەسەر دەبێت.

ئەمشەو سێشەممە وەارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لەرۆژی 25.8.2024 تا رۆژی 18.10.2024 105 هەزار 560 فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.

دەشڵێت، لەو ژمارەیە زیاتر لە 35 هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە 20 هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زیاتر لە 7 هەزار کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی 6 هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی 35 هەزار کەسیش ئەو موچەخۆرانە بوون کە بارکۆد و ( upn ) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبووە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو موچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بووە نەک یاسایی، ژمارەیان 140 هەزار موچە خۆر بوون.

لە ئێستادا لە 75% کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووە و تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت، وەزارەتی دارایی وادەڵێت.

کێشەی قەرەباڵغی تۆماری یوپی ئێن چارەسەر کرا

کێشەی قەرەباڵغی تۆماری یوپی ئێن چارەسەر کرا