یەک هەفتە مۆڵەتتان هەیە

وانەبێژانی گرێبەستی زانکۆی چەرموو بڕۆن بایۆمەتری بکەن

964+

شۆڕش قادری

زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ داوا لە وانەبێژانی گرێبەست دەکات، بچن بایۆمەتری بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکانی زانکۆی چەرموو، لیستی مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەستی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سەرجەم ئەو ناوانەی کە لە ریزبەندی (گرێبەستی وانەبێژان)دا هاتووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ ـ بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری”.

لە لیستەکەدا ناوەکان بە ئیبراهیم سەعید دەستپێدەکات و بە ئاریان ئەحمەد کۆتایی دێت.

رۆژى 2.10.2024، بڕیارى فەرمى بۆ بەگرێبەستکردنى فەرمانبەران درا و بەم بڕیارەی حكومەتی هەرێم، چوار هەزار و 101 وانەبێژی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوودمەند دەبن.

وێنەیەکی ئەو لیستەی کە زانکۆی چەرموو بڵاویکردووەتەوە لە خوارەوە:

پەروەردەی کەرکوک بۆ وانەبێژان: یەکشەممە وەرن بۆ رێکارە...

پەروەردەی کەرکوک بۆ وانەبێژان: یەکشەممە وەرن بۆ رێکارەکانی گرێبەستکردن

زانکۆی گەرمیان ناوی وانەبێژانی گرێبەستی بڵاوکردەوە

زانکۆی گەرمیان ناوی وانەبێژانی گرێبەستی بڵاوکردەوە

پاش ساڵێک کێشەی بێ ئاویی زانکۆی چەرموو چارەسەر کرا

پاش ساڵێک کێشەی بێ ئاویی زانکۆی چەرموو چارەسەر کرا