بۆ به‌رگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ى
ئاژه‌ڵدارانى كه‌ركوك له مه‌ترسی ڤایرۆسی تاى خوێنبه‌ربوون هۆشیارده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك له به‌غداوه فه‌رمانیان بۆ هاتووه ئاژه‌ڵدارانیان هۆشیابكه‌نه‌وه له مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی تاى خوێن به‌ربوون له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵمه‌تى كۆتانیان ئه‌نجام دا‌و ئێستاش له‌رێگه‌ى سمیناره‌وه رێنماییان پێده‌درێت.
به‌پێی ئامارێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك به 964ـى داوه، ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگاكه‌یاندا 926 هه‌زار سه‌ره‌مه‌ڕ، 90 هه‌زار بزن، 101 هه‌زار و 50 مانگا و حه‌وت هه‌زار و 375 گامێش تۆماركراون.
هیبه ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵدارانیان ده‌ستپێكردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكرێت له ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان.
نه‌خۆشییه باوه‌كه‌ى له‌ناو ئاژه‌ڵاندا بڵاوده‌بێته‌وه ڤایرۆسی تاى خوێنبه‌ربوونه كه به CCHF ناسراوه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى جۆره په‌تایه‌ك له‌ناو ئاژه‌ڵى پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا و دیاله بڵاوبووبوه‌وه، له به‌غداوه فه‌رمانیان بۆ هاتووه كه پێویسته پارێزگارى له ئاژه‌ڵه‌كانى پارێزگاكه‌مان بكرێت”.
له سمیناره‌كه‌دا چه‌ندین خاوه‌ن ئاژه‌ڵ به‌شدارییان كرد و له‌رێگه‌ى فیلم و پۆسته‌ره‌وه چه‌ندین رێنماییان پێدران.
هیبه ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌یان بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڤایرۆسی تاى خوێن به‌ربوون، كه پەتای کۆنگۆشی پێده‌ڵێن، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 لە عێراق تۆمارکراوە، یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەری هەڵداوە.