
لۆگۆی وەزارەتی كارەبا
تا پاره نادهن كارهبایان نادهنهوە””
+964
عەمار عەزیز- دهۆك
بەهۆی نەدانی پارەوه، كارەبای بەشێك لە دوكانەكانی بازاڕی دهۆك بڕدرا، تا پارهكه نهدهن كارهبایان نادهنهوه.
10 كابینە و سێ ماركێت لە ناو بازاڕی دهۆك بەهۆی ئەوەی پارەی كارەبایان نەداوە، بەڕێوبەرایەتیی كارەبای دهۆك كارەبای لێ كوژاندوونەتەوە.
هەڤاڵ حەسەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا لە دهۆک بە تۆڕی964ی وت “بەپێی رێنمایی وەزارەت هەر شوێنێکی بازرگانی قەرزەکەی یەک ملیون دینار بێت، ئێمە بۆی دەکەینە 12 قیست، بۆ ماڵانیش ئەگەر 7 ملیون دینار قەرزار بێت، بۆی دەکەینە قیست، ئەگەر پاپەند نەبێت بە قیستەکان کارەبا لێی دەبڕین”.
تۆڕی964 دەزانێت هەر هاوبەشێکی كارەبا ئەگەر ماڵ بێت، قەرزەکەی 7 ملیون دینار بێت و شوێنی بازرگانی یەک ملیون بێت، یەکەمجار ئاگاداردەکرێنهوه، دوای سێ مانگ ئەگەر هەر پارەکەی نەدا، کارەبایان لێی دهبڕن.
بەشێك لە دوكانەكان بەهۆی نەدانی قەرزەكانەوە كارەباكانیان بڕاوە و رێنماییهكهش وایه، كه تا پارەكه نەدەن كارەبایان پێنادهنهوه.